نەوا-
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاندوە، لەساڵی 2019وە تا نیوەی یەكەمی ساڵی 2026، ژمارەی ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە گەیشتوەتە 856 پڕۆژە.
محەمەد شوكری وتوشیەتی: پڕۆژەكان بە سەرمایەی زیاتر لە 25 ملیارو 298 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێن، ئەمەش زۆرترین ژمارەی پڕۆژەیە لە مێژوی تەمەنی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان كە مۆڵەتی پێ درابێت.
ئاماژەشیكردوە، یەكێك لە دەستكەوتە هەرە گرنگەكان دابەشبونی دادپەروەرانەی پڕۆژەكانە بەسەر سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكاندا.