نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خوێندكاران و قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەتوانن پەڵپ لەئەنجامی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بگرن.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، لە رۆژی یەكشەممە 12/7ـەوە پڕۆسەی پەڵپگرتن دەستپێدەكات و تا رۆژی چوارشەممە 15/7 بەردەوام دەبێت كە بە گشتی 4 رۆژی بۆ تەرخانكراوە.
دوای ئەوەی كۆتایی هەفتەی رابردوو ئەنجامەكانی خولی یەكەمی 12ی ئامادەیی راگەیەنران، ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران ناڕەزایەتیان دەربڕی و دەیانەوێت لەڕێگەی قوتابخانەكانیانەوە پەڵپ بگرن بۆ دوبارە وردبینیكردنەوەی نمرەكانیان تاوەكو مافیان نەفەوتێت.