دۆناڵد ترەمپ: گراهام یەكێك بوو لە مەزنترین ئەو مرۆڤ و سێناتۆرانەی لە ژیانمدا ناسیومن

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا كۆچی دوایی سێناتۆر لیندسی گراهامی ڕاگەیاند و بە یەكێك لە مەزنترین كەسایەتی و سێناتۆرەكان و نیشتمانپەروەرێكی ڕاستەقینەی وڵاتەكەی وەسف كرد.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا خەمباریی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو سێناتۆرە دەربڕی و ڕایگەیاند، سێناتۆر لیندسی گراهام، كە یەكێك بوو لە مەزنترین ئەو مرۆڤ و سێناتۆرانەی لە ژیانمدا ناسیومن، كۆچی دوایی كرد، ئەو هەمیشە بەردەوام بوو لە كاركردن و نیشتمانپەروەرێكی ڕاستەقینەی ئەمریكا بوو، بەڕاستی بیركردنی لیندسی زۆر قورس دەبێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوە كردووە، زانیاریی زیاتر و ڕێوشوێنەكانی پێوەست بە بەخاكسپاردنی لە داهاتوودا بڵاودەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group