ئاژانسی هەواڵیی ئێران راگەیانراوێكی سوپای پاسدارانی بڵاوكردوەتەوەو تیایدا هۆشداریداوە كە بەردەوامبونی دەستوەردانەكانی ئەمریكا لە گەروی هورمز، دەبێتە مایەی پەرەسەندنێكی گەورەتر كە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی نەوت و غاز لە جیهاندا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران چەندین بنكەو ژێرخانی سەربازیی ئەمریكایان لە بەحرەین و چەندین راداری دورمەودایان لە عومان بە ئاڕاستەكردنی موشەك و درۆن كردوەتە ئامانج.
ئەوەش خراوەتەڕو تاكە رێگا بۆ كردنەوەی گەروی هورمز بەڕووی كەشتییەكاندا راگرتنی دەستوەردانەكانی ئەمریكایە لە گەرووەكە.