لە هەولێر هەر شۆفێرێك بڕی 40 لیتر بەنزینی پێدەدرێت
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەرپرسی هۆبەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر دەڵێت، پڕۆسەی دابەشكردنی بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكوومی 750 دیناریی لە بەنزینخانەی 'شهم' ی هەولێر دەستیپێكرد كە لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە بڕی 40 لیتر بەنزین بە هەرشۆفێرێك دەدرێت.
سالار محەمەد بەرپرسی هۆبەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئێمە دەبێت لەكاتی هەر قەیرانێك ئامادەكاریی تەواومان هەبێت تاوەكو خۆمان لەگەڵی بگونجێنین.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پڕۆسەیە هیچ بڕیارێكی لەسەر نەدراوە، بەڵام ئێمە بەشێوەی تاقیكاری تاقیدەكەینەوە تاوەكو بزانین ئەو گرفتانەی رووبەرووی سسیستەمەكە دەبێتەوە چین، بۆ ئەوەی چاكی بكەین و ئامادەی بكەین.
باسی لەوەشكرد، چەند رۆژێكە سیستەمەكە تاقی دەكەینەوە بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەی كرداری هێناومانەتە بەنزینخانەكان خپشبەختانە زۆر بەباشی بەرێوە دەچێت، كە هەر شۆفێرێك تەنیا یەك چركەی پێویستە بۆ سكانكردنی كارتەكەی.
سەبارەت بەوەی ئەگەر خێزانێك یەك كارتی ئەلیكترۆنیان هەبێت و زیاتر لە ئۆتۆمبێلێكیشیان هەبێت چۆن لە دەتوانن بەنزین وەربگرن؟ سالار محەمەد گوتی: بیرمان لەوانە كردووەتەوە بەڵام ئێستا بەنزینمان كەمە و پڕۆسەكەش بەشێوەی تاقیكارییە، بۆیە جیاوازی لە نێوان ئۆتۆمبێلی تەكسی و تایبەت دەكەینەوە لەوانەشی زیاتر لە ئۆتۆمبێلێكیان هەیە.