"وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر زیادكردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێمی داوە"

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
دانەر عەبدولغەفار وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، لە سەردانێكیاندا بۆ وەزارەتی نەوت داوای زیادكردنی بڕی ئەو 50 هەزار بەرمیلەمان كرد كە بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان كراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزیری نەوتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داواكە دەربڕیوە، بەڵام وتویەتی دەبێت لە ئەنجوومەنی وەزیران یاخود سەرۆك وەزیرانەوە فەرمانیان پێ بكرێت.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕێی نووسینگەی فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە داوای زیادكردنی بڕە نەوتەكە ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group