سەرۆكایەتی داواكاری گشتی: داواكارین دەسەڵاتی دادوەری دوربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دەزگای داواكاری گشتی كە ئەركی پاراستنی سیستمی گشتی و سەروەری یاسایە بە نیگەرانیەكی قوڵەوە سەیری دۆخی چەقبەستوی سیاسی و یاسایی ئێستای هەرێمی كوردستان دەكات و پێیوایە مانەوەی هەرێم بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بەبێ پەرلەمانێكی كارا كە نوێنەری شەرعی گەلی كوردستانەو دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم زیانێكی گەورەیە لەهەموو بوارو ئاستێكداو پەككەوتن و گرفتی قوڵی یاسایی دروست دەكات لە زۆربەی دامودەزگاكانی دەستوری هەرێم كە پەیوەندی راستەوخۆیان هەیە بە ماف و ژیانی هاوڵاتیان و بەڕێوەبردنی سێكتەرە گرنگەكان كە تەنها بە كاراكردنەوەی پەرلەمان چارەسەر دەكرێن.
لەبەشێكی تردا سەبارەت بە راگرتن و پەكخستنی پڕۆسەی دادوەری لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، زیاتر لە دۆخی پەرلەمان جێی نیگەرانیانە چونكە دەسەڵاتی دادوەری دامەزراوەیەكی سەربەخۆو بێ لایەنە تەنها یاسا دەسەڵاتی بەسەریدا هەیە، بۆیە بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەستوری و یاسایی داواكارن دەسەڵاتی دادوەری دوربخرێتەوە لە هەر كێبڕكێیەكی حزبایەتی و ململانێی سیاسی و سەربەخۆیی و بێلایەنی پارێزراو بێت و رەچاوی یاسای دەسەڵاتی دادوەری هەرێم بكرێت كە كاری حزبایەتی لە دادوەران قەدەغە كردوە، بۆیە داواكارن دادگای پێداچونەوە دەستبەكاری ئاسایی خۆی بكاتەوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پاراستنی مافەكان، هەروەها داواكارن لە هەموو حزب و لایەنەكان بە گشتی و فراكسیۆنە براوەكانی پەرلەمانی كوردستان بەتایبەتی كە هەرچی زووە بە دەنگیانەوە بێن و خواستی خەڵك و ئەركی لە پێشینەی خۆیان وەك ئەمانەتێكی مێژویی لەم قۆناغە هەستیارەدا بەجێ بگەیەنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group