مەسرور بارزانی: پێویستە بەغدا پێداچونەوە بە 120 ملیار دینارەكەدا بكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لەگەڵ چارەسەری ئاشتیانەی هەمو كێشەكانە لەگەڵ ئەوە نین شەڕو توندوتیژی لەناوچەكەدا بەردەوام بێت، هەروەها بەشێك نابن لەهیچ شەڕێك و لەهیچ توندوتیژییەك دەیانەوێت كێشەكان بەشێوەیەكی ئاشتیانە لە ناوچەكە چارەسەر بكرێن.
راشیگەیاند، بەردەوامن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ دابینكردنی موچەكان لەكاتی خۆیدا هەرچەندە لەسەر بڕیارێكی پێشوتر 120 ملیار دینار لەسەر هەرێمی كوردستان فەرز كراوە كە دەبێ حكومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە دابین بكات، كاتێك كە داهاتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بەشی ئەوە بكات ئێمە هەمیشە پابەندی ئەوە بوین كە پابەندییەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن، بەڵام لەكاتێكدا كە داهات لە هەرێمی كوردستان و هەمو عیراق كەم بكات بێگومان ئەمە كاریگەری لەسەر داهاتی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەو پابەندییەش وایكردوە كە حكومەتی فیدراڵی پێویستە پێداچونەوەیەك بەو بڕیارەی پێشوتر بدات بۆئەوەی هەردوولامان بتوانین یارمەتی یەكتر بدەین.
مەسرور بارزانی وتیشی:  نزیكەی 20 مانگە هەڵبژاردن كراوە بەڵام تاكو ئێستا حكومەتی هەرێمی پێكنەهاتوە، حكومەت و پەرلەمانیش هی خەڵكە پێیانوایە كاراكردنەوەی پەرلەمان دروستكردنی حكومەت پێش هەمو كەسێك لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندایە، بەڵام بەرپرسیارێتییە گەورەكە دەكەوێتە سەر ئەو لایەنە سیاسیانەی كە وەكو نوێنەری خەڵك دەنگی خەڵكیان هەیە، بۆیە جارێكی تر داوا دەكەن هەر لە رۆژی یەكەمەوە لەگەڵ ئەوە بون كە پەرلەمان زوو دەست بەكارەكانی خۆی بكات، حكومەتێك پێكبێت كە رەنگدانەوەی هەست و خواستی خەڵكی كوردستانی تێدا بەرجەستە بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group