مەسعود بارزانی و عەلی باپیر گفتوگۆی قەیرانە سیاسی و ئابورییەكانی هەرێم دەكەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامی قەیرانەكانی مووچە، نرخی سوتەمەنی و بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان كراوەو جەخت لە دۆزینەوەی رێگای چارەسەری گونجاو كراوەتەوە.
هەروەها هاتوە كە لە كۆبونەوەكەدا پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دورخستنەوەی لەئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تەوەرێكی دیكە بوە ئەم ئەركە وەك بەرپرسیارییەتیەكی گشتی و كارێكی لەپێشینە باسی لێوەكراو، بۆ ئەمەش جەخت لەسەر گرنگی تەبایی و سازانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و پێویستی ئەنجامدانی كۆبونەوەی لوتكە تاوتوێ كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group