ساڵی داهاتو لە دوو كێڵگەی تری هەرێم دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردوە، لەساڵی داهاتوەوە بەرهەمهێنانی غاز لە دەرەوەی كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكات، بەمەش كۆتایی بە تاك سەرچاوەیی دابینكردنی غاز دەهێنرێت و توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمدا زیاددەكات.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لێدوانەكەی عەزیز ئەحمەدی بڵاوكردوەتەوە كە وتویەتی: ئێستا كێڵگەكانی كۆرمۆرو خورمەڵە دوو سەرچاوەی سەرەكی غازن، بەڵام لەناوەڕاستی ساڵی داهاتوەوە غاز لە دوو كێڵگەی نوێش بەرهەم دەهێنرێت، ئەم پڕۆژەیە بەرهەمی دوو گرێبەستی گەورەیە كەساڵی رابردو لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمریكی واژۆ كراون بۆ فراوانكردنی بەرهەمهێنانی غاز.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group