لە ئەمرۆوە ژمارەیەك گەرەك لە سلێمانی بێ ئاو دەبن
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم بەیانییە بەڕێوەبووین بۆ هێڵی دووی ئاوی دوكان سلێمانی بەمەبەستی كاركردن بەو سێ پەمپەی كە تەواو بووە لە پڕۆژەكە و دۆخی ئاو باش بێتەوە و لەو گەڕەكەنەی كە كێشەی كەم ئاویان هەبوو.
بەڵام پێیان ڕاگەیاندین بۆری ئاوی دوكان سلێمانی هێڵی دوو لە ناوچەی قولەرەیسی بەهۆی كاركردنی ئامێرێكی شۆفڵ لەو ناوچەیە بوەتە هۆكاری شكانی بۆریەكە.
باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا هەموو تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەو شوێنەن بۆ ئەوەی بەزووترین كات چاك بكرێتەوەو دابەشكردنی ئاو دەستپێبكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاشكراشیكرد، بەهۆی شكانی بۆریی ئاوی دووكان- سلێمانییەوە گەڕەكەكانی قڕگە، سێتوان، ئیبراهیم ئەحمەد، كازیوە و دەرەوەی شەقامی شەستی و ڕاپەڕین، تاسڵوجە، چەمچەماڵ، شۆڕش، تەكیە، بازیان، گۆپاڵە، باینجان و ئەڵڵایی بێئاو دەبن.