كورتوڵموش: چیتر منداڵی كورد چەك بە دەستەوە ناگرێت و ناچێتە چیاكان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نوعمان كورتوڵموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا رایگەیاند: ئیتر شوێنێك بۆ زمانی جیاخوازی و یان هەڵاواردن لە وڵاتەكەیان نەماوە، پێویستیان بەوە نییە كە خەڵكانێك پەراوێز بخەن و ئەوان بە هاووڵاتی پلە دوو بزانن و بۆ هەر جوڵەیەك لێپرسینەوەیان لێ بكەن، وڵاتەكەیان رێگە نادات بەو روانگانەی كە باس لە جیایی دەكەن ئاژەوە بنێنەوە بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر بنەمای برایەتی پەرە بە زمان، نیەت و كردەوەكانیان دەدەن.
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا راشیگەیاند، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین بابەت كە دەستدەكەوێت چەكە دەزانن كە چەندین دەیەیە چەك هاوشێوەی پەنیرو نان لە بازاڕەكان دەفرۆشرێن و دەیانخەنەڕو، بابەتی سەرەكی رەخساندنی كەشێكە كە چیتر منداڵی كورد چەك بە دەستەوە نەگرێت و نەچێتە چیاكان بە هەر بیانویەك بێت ئەم ئامانجە دەگەیەننە جێ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group