قەرەیلان: یاسای چوارچێوە هەنگاوێكی بەنرخە بەڵام هەڵەی یاسایی زۆر تێدایە

60 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لەپەیامێكدا رایگەیاند، یاسای چوارچێوە كە لە پەرلەمانی توركیا دەرچوە هەنگاوێكی نوێ و بەنرخە لە مێژوی كۆماردا، چونكە كۆمار پێشتر دانی بە ئیرادەی كورددا نەناوەو ویستویەتی لەناوی ببات، بەڵام ئەم یاسایە كەموكوڕی و هەڵەی یاسایی زۆری تێدایە پێگەی ئەندازیاری پرۆسەكە كە عەبدوڵڵا ئۆجەلانەو وشەی كوردو پرسی دیموكراسی فەرامۆش كردوە، لەجیاتی چارەسەری ریشەیی بۆ پرسێكی سەد ساڵە تەنها بە چەكدانانی گەریلاوە بەستراوەتەوە.
قەرەیلان راشیگەیاندوە، پرۆسەكە دەبێت بە تەواوی لەلایەن ئۆجەلانەوە بەڕێوە بچێت و ئازادیی جەستەیی بەدی بێت، چونكە بەبێ ئەو ئاشتی دروست نابێت ئامادەیی نیشانداوە شەڕو تێكۆشانی چەكداری بباتە گۆڕەپانی سیاسەت و یاسا بەو مەرجەی رۆڵی خۆی وەربگرێت و قەناعەت بە هاوڕێیانی بكات ئێستاش كاتی ئەوەیە لە سێدارەدانەوە بپەڕینەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group