زیاتر لە یەك هەزار هێرشی ئەلكترۆنی كراوەتە سەر تۆڕی بانكی ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەبدولناسر هیمەتی سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئێران ئاشكرایكرد لە ساڵی رابردودا زیاتر لە 1200 هێرشی ئەلكترۆنی كراوەتە سەر تۆڕی بانكیی ئێران و خزمەتگوزارییە حكومییەكان.
هیمەتی ئاشكراشیكردوە، زیاتر لە 122 هەزار هێرشی هاككردنی دامەزراوە داراییەكانی ئێران كراوە، بەڵام لەمەودوا دەبێت تۆڕی بانكی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی هێرشە ئەلكترۆنییەكان بونیادبنرێتەوە.
وتیشی: دەبێت سیستمەكان بە جۆرێك دابڕێژرێنەوە ئەگەر بەشێك لە بانكەكانیش هاك بكرێن و توشی كێشە ببنەوە دەبێت دارایی خەڵك پارێزراو بێت و خزمەتگوزارییەكان رانەوەستن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group