نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە پرۆژە یاسای بودجەدا 12.68% كە دیاریكراوە پێچەوانەی ئەو سەرژمێرییەیە كە حكومەتی فیدراڵ خۆی ئەنجامیداوە بەبێ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆیە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تەواوتی رەتدەكەنەوە پێویستە ئەنجامی نوێی سەرژمێریی لە پرۆژە یاسای بودجەدا جێگیر بكرێت.
وتیشی: لەماوەی رابردودا شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبونەتەوەو باسیان لەوە كردوە كە دەبێت موچە لەناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی عیراق گەرەنتی بكرێت و دەستكاریی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكرێت، پێویستیشە هەمو فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەسەر ئەم پرسانە یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بەرگری لە مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەن و رێگە نەدەن ئەو مافەی پێشتر خوراوە دوبارە توشی هەمان چارەنوس بێتەوە.