ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانیەوە بۆ هەڵگرانی مۆڵەتی شۆفێری تاكسی
53 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەشی مۆلەت لە هاتوچۆی سلێمانیی هەڵگرانی مۆڵەتی شۆفێری تاكسی ئاگادار دەكاتەوە، لەكاتی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكەیان پێویستە دوای ئەنجامدانی لیژنەی پزیشكی، ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی ئاڕاستەكردنی نوسراو بۆ بەڕێوبەرایەتی بەڵگەكانی تاوان بە مەبەستی هێنانی ئەستۆ پاكی.
باس لەوەشكراوە، سەبارەت بەو شۆفێرانەی مۆڵەتی تاكسییان نیە داواكارن مۆڵەتی شۆفێری تاكسی وەرگرن (مۆڵەتەكە تایبەت بێت یاخود گشتی) پێویستە سەرەتا لەبەشی مۆڵەت نوسرایان بۆ بكرێت بۆ لیژنەی پزیشكی بە مەبەستی دڵنیابوون لەشیاویان بۆ مۆڵەتی شۆفێری تاكسی.
وە هەرەوەها بەرێوبەرایەتیەكە باسی لەوەشكردوە، ئەوهاوڵاتیانەی كە خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسكیلن پێویستە سەرەتا سەردانی بارەگای بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ/بەشی مۆڵەتی شۆفێری بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم وئاڕاستەكردنیان بۆلیژنەی پزیشكی، كۆتا بەروار بۆپڕكرنەوەی فۆڕمی پێدانی مۆڵەتی ماتۆڕسكیل تا 10/10/2026 دەبێت.