كەشناسی پێشبینی باران بارین و هەورە بروسكە لە چەند ناوچەیەك دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی 48 كاتژمێری داهاتوی بۆ كەشوهەوا بڵاوكردوەتەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكانیش نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوازی پچڕ پچر لە چەند ناوچەیەكی هەرێم  دەبارێن بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
باسی لەوەشكرد، بەهۆی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست كەش وهەوا بە گشتی ناجێگیر دەبێت و لە هەندێك ناوچە هەورە بروسكەش رودەدات.
لەبارەی كەشی سبەینێوە، كەشناسی رایگەیاندوە، پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمرۆ نزمدەبنەوە و بارانبارین بە شێوازی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group