عەلی باپیر: داوای كۆبونەوەی بەپەلەی هەمو هێزو لایەنە سیاسییەكان دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانی عیراق رایگەیاند، بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دەچێتە قۆناغێكی نوێوەو دیار نیە ئاكامی روداوەكان لەم قۆناغەدا بەكوێ دەگات، بەڵام ئەوە رونە كە پێداویستیی قۆناغەكە كۆمەڵێك هەنگاو لە هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەخوازێت هیچ نەبێت سود لە ئەزمون و هەنگاوەكانی وڵاتانی دیكە وەربگرن بۆ ئێستاو ئایندە.
عەلی باپیر داواشی لە هەمو پارتە سیاسییەكان كردوە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و بەرژەوەندییە گشتییەكانی هەرێم بخەنە پێش هەر ئامانجێك و ناكۆكییەكان وەلابنێن و پرسە چارەنوسسازەكان لەبەرچاو بگرن.
وتوشیەتی: داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان دەكات تاوەكو بتوانن تێیدا هێڵی گشتی هەنگاوەكانی ئاییندە بۆ یەكگوتاریی و یەكهەڵوێستیی بكێشن، ئەمەش وەك خاڵی سەرەتای ئامادەكارییەك بۆ روبەڕوبونەوەی لێكەوتەكانی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە لەدەستپێكی قۆناغێكی نوێدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group