وتەبێژی حدكا: ئەگەر داوای ئاشتی لە حزبەكەیان بكرێت ئەوا بڕیاری لەسەر دەدەن

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
خالید عەزیزی وتەبێژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لە چاوپێكەوتنێكدا بە روداوی راگەیاندوە،  ئەوان هەر لە زوەوە پێشوازیان لە رێگەچارەی ئاشتیانە كردوە، بەڵام بەهۆی دۆخی ئێستای ناوچەكەو ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زەمینەی دانوستاندن نابینن. 
وتەبێژی حدكا ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەگەر داوایەكی فەرمی لە حزبەكەیان بكرێت، ئەوا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد بڕیاری لەسەر دەدەن، حزبەكەیان هیچ كات تیرۆری بە تیرۆر وەڵام نەداوەتەوەو خەباتەكەشیان پشتی بە قوڵایی خەڵك لەناوخۆی رۆژهەڵاتی كوردستان بەستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group