وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی: لەم خولەی پەرلەماندا بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێنینەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەڵاحەدین بابەكر وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتودا كۆبونەوەكان دەستپێدەكەنەوەو هەواڵی دڵخۆشكەر دەبیستن، چونكە ئاگاداری ئەوەن كە كۆبونەوە لەسەر ئاستی باڵای كاربەدەستانی پارتی و یەكێتی كراوە بەو ئومێدەی بتوانن پەرلەمان كارا بكەنەوەو حكومەتی نوێ پێكبهێنن.
وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان باسی لەوەشكردوە، بارودۆخەكە بەرەو كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت دەچێت، حزبەكەشیان سورە لەسەر ئەو بڕیارەی لەم خولەدا بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group