نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە تونجەر باكرهان هاوسەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان كرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دەڵێت، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە مێژوویییە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی كردەوە و دووپاتیان كردەوە كە نابێت لەدەست بچێت، هەروەها ئاماژەیان بە پێویستیی پشتیوانیی سەرجەم لایەنەكان لە پرۆسەكە كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێڕای دووپانكردنەوەی پشتگیری بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئامادەیی بۆ هەموو یارمەتیدانێكی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەكە نیشان دا و جەختی لە گرنگیی ئاشتی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی توركیا و تەواوی ناوچەكە كردەوە.
تونجەر باكرهان سوپاس و پێزانینی خۆی و دەم پارتی بۆ هەڵوێست و هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لە یارمەتیدان و پاڵپشتیكردنی پرۆسەكە دەربڕی.