دەربارەی خەرجییەكانی پێشمەرگە فەرمانێكی حكومی دەركرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حوكمەتی هەرێم ئاشكرایكرد، مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە فەرمانێكی حكومیدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی باڵای دانوستانكاری هەرێمی ڕاسپارد، بۆ ئەوەی كار بكەن لەپێناو جێگیركردنی خەرجییەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەكانی بودجەی فیدراڵیدا.
باس لەوەشكراوە، هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی پشكی خۆی لە بودجەی فیدراڵییەوە بەشداری دەكات لە دابینكردنی خەرجییە سیادییەكان، كە خەرجییەكانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، پێویستە لە دانوستانەكانی بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027دا، كار بكرێت بۆ دابینكردنی مووچە، دەرماڵە و تەواوی شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لەوانەش (پرۆژەكان، ڕاهێنان و پڕچەككردن) بە پێوەری یەكسان وەك هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵیدا.
هاوكات دوپاتیشكراوەتەوە، هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا، بە مەبەستی داكۆكیكردن لەم داواكارییە لە قۆناغەكانی ئامادەكردن و پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2027دا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group