بڕیاری لابردنی گومرگ لەسەر خۆراك و دەرمان هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند: بڕیاری لابردنی گومرگی لەسەر مادە خۆراكییەكان و دەرمان كە لەلایەن بەغداوە دراوە، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، پێویست بوو ئەم بەخشینە لە باج هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا سیستمی گومرگیمان تەواو نەكراوە و ئەسیكۆدا جێبەجێ نەكراوە، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخەكان بەهۆی گرانكردنی نرخی فەرمی دۆلارەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە 7ـی تشرینی یەكەمی 2026ـەوە باجی گومرگی لەسەر سەرجەم خۆراك و دەرمانە هاوردەكراوەكان هەڵبگرێت، بە مەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group