كەشناسیی هەرێم: شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم و سنوری پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات و پاشان بە پچڕپچڕی ناوچەكانی تر دەگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، لە شەودا لە ناوچەكانی باكور و باكوری رۆژهەڵات كاریگەرییەكە زیاتر دەبێت و ئەگەری هەورەبروسكەش هەیە.
كەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوام دەبێت لە هەندێك كاتدا بە شێوی تاوەباران و هەورەبروسكە، هاوكات لە كاتەكانی شەودا كاریگەرییەكە لاواز دەبێتەوە.
ئاشكراشیكرد، پلەكانی گەرما بە نزیكەی یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group