بەهۆی ئاگرەكەی تانجەرۆوە سێ كەس بریندار بون

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 17/10 لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگر لە كۆگایەكی سوتەمەنی كەوتەوە كە بەنزینی تیادا عەمبار كراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتوەتە دەست رادیۆی نەوا، تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی و فریاكەوتن و تەندروستی لەگەڵ كەوتنەوەی ئاگرەكە گەشتنە شوێنی روداوەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەوە پاراستنی ناوچەكەو توانراوە لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لەبارەی روداوەكەی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی رایگەیاندوە: تا دوای لێكۆڵینەوە دیارنییە زیانە مادییەكانی ئاگركەوتنەوەكە چەندو چۆنن، لەبارەی گیانییەكانیشەوە سێ كەس بەسوكی برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group