نەوا-
یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە) لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، هێزەكانی سوپای پاسداران بە چەكی قورس ناوچەی شاهۆیان بۆردومانكردوەو هێزێكی زۆریان لێ جێگیر كردوە، ئەگەر ئەم هێرشانە رانەگیرێن لە چوارچێوەی مافی بەرگریی رەوادا وەڵامی زیاتریان دەبێت.
یەرەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزەكانی ئێران چەكی قورس و درۆنی بۆمبرێژكراوی لە ناوچەكە جێگیر كردوەو چەندین ناوچەی تری بۆردومان كردوە ژمارەیەكی زۆر لە پاسداریان جێگیر كردوە وا دەردەكەوێت كە لە جوڵەو هێرشكانیان بۆ سەر هێزكانیان بەردوام دەبن، یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستانیش مافی بەرگریی رەوای خۆیان بەكار دەهێنن و وەڵامی پێویست دەدەنەوە.