كۆنفرانسی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی لەبەغداد بەڕێوەدەچێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئەمڕۆ شەممە 17/10 لەشاری بەغداد 52ی هەمین خولی كۆنفرانسی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی لەژێر ناونیشانی (دیالۆگ و هاوسۆزی، دوو بنەمای بنەڕەتین بۆ بەهێزكردنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام) بەڕێوەدەچێت.  
حەسەنێن كامل وتەبێژی كۆنفرانسەكە رایگەیاندوە: هەمو ئامادەكارییەكان كۆتاییان پێهاتوە پلانێكی تۆكمە دانراوە، لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەشدا چەندین گەشتی مەیدانی بۆ شاندەكان رێكدەخرێت تاكو ناوچە مێژویی و ئاینییەكانی بەغدا ببینن، وەك كازمییەو ئەعزەمییە، تاوەكو ئاشنای میراتی شارستانیی پایتەختی عیراق بن.
جێی ئاماژەیە، جگە لە وەزیرانی 55 وڵاتیش، ئەمینە محەمەد جێگری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان و نوێنەری 40 رێكخراوی ناحكومی بەشداری لە كۆنفرانسەكەدا دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group