نوێنەری رێبەری ئێران: هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی پلانی نوێیان بۆ جەنگ ئامادەیە
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
موحسین رەزایی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە وەڵامی هەڕەشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دژ بە كۆماری ئیسلامی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، خەیاڵ پڵاوی و هەڕەشە و گوڕەشەكانی ئەم دوایانەی بەرپرسانی ئەمریكی و ئیسرائیل، راستییەكانی گۆڕەپانەكە ناگۆڕن.
هەر لە پەیامەكەیدا، بە هۆشدارییەك ئاماژە بە دەسپێكردنەوەی جەنگ و گۆڕانی تەكتیكی شەڕ دەدات و دەڵێت، بە هێزە چەكدارەكانی ئێران پلانی نوێ و وێرانكەریان بۆ هەر سەركێشیەكی دیكەی هاوشێوەی جەنگەكانی 12 رۆژە و 40 رۆژە ئامادە كردووە، بەڵام پلانی نوێی ئۆپەراسیۆنی ئێران بەگوێرەی ئەو رێسا و بنەمایانەی ئەوان شارەزای بوون، نابێت.