وەزیری نوێی بەرگری ئێران متمانەی پێبەخشرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەكۆبونەوەی پەرلەمانی ئێراندا بە ئۆنلاین، لە كۆی 277 پەرلەمانتاری ئامادەبو، 237 یان متمانەیان بەخشی بە مێهرداد ئەخلاقی وەك وەزیری نوێی بەرگریی كۆماری ئیسلامی ئێران.
پێش دەنگدانی پەرلەمانتاران وەزیری نوێی بەرگری ئێران سەبارەت بە هەر هێرشێكی نوێ هۆشداریی دایە ئەمریكاو ئیسرائیل و رایگەیاند: ئەگەر ئەمریكا جارێكی دیكە توشی هەڵە لێكدانەوە بێت وەڵامەكە بەرفراوان و چاوەڕواننەكراو دەبێت، بەرپرسیارێتی هەر لێكەوتەیەكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە ئەستۆی واشنتۆن و هاوپەیمانەكانیەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group