نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نەخۆشخانەی ددانی فایەق حاجی عەلی كە لەسەر ئەركی سەرمایەدارێكی نیشتمانیی دروستكراوە كرایەوە.
راشیگەیاندوە، نەخۆشخانەكە گەورەترین و پێشكەوتوترین نەخۆشخانەی ددانە لە عیراق و هەرێمی كوردستان كە هەمو پێداویستییە پزیشكیی و ئامێرو كەلوپەلەكانی و سەرمایەی مرۆیی بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكە دابینكراوە وەك نەخۆشخانەیەكی گشتیی حكومیی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كراو تیایدا خزمەتی بێبەرامبەر پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت.
لەو مەراسیمەدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پێزانینیان هەیە بۆ سەرمایەدار سامان حاجی فایەق كە دڵسۆزانە لە زۆر بواری خزمەتگوزارییدا پشتیوان و دەستپێشخەرو هەماهەنگی دامەزراوەكانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی و كارە خێرخوازیی و گەشەپێدانە بەردەوامەكان بوە.