نەوا-
حەسەن پشدەری ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوا لەهەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، وەرگرتنی فەتوا لە "چات جی پی تی" دروست نییە.
وتوشیەتی: ئەگەر لەسەر بابەتێك پرسیار لە چات جی پی تی كراو وەڵامەكەی بە سەرچاوەی متمانەپێكراوەوە پێشكەش كرد، پاش ئەوەی هاوڵاتییەكە خۆی پشكنینی بۆ ئەو سەرچاوەیە كردو دڵنیا بو كە ناوەڕۆكەكەی هاوتایە ئەوكات ئاساییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای فەتوا بۆ كەناڵ كوردستان 24 رونیشیكردوەتەوە، زۆربەی كات وەڵامەكانی ئەو تەكنەلۆژیایە بێ سەرچاوەن یان سەرچاوەكان ئەو زانیارییانەیان تێدا نییە كە چات جی پی تی باسیان دەكات، باشتر وایە هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی فەتوا پشت بەو تەكنەلۆژیایە نەبەستن، چونكە پشتیوانیكردن لەو بوارەدا دروست نییە.