نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ راكردن لە زیندان ئەمریكا رادەكێشێتە ناو جەنگێكی دیكەوە.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە وەڵامی قسەكانی بنیامین ناتانیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دایەوە و رایگەیاند: ئیسرائیل هەوڵ دەدات ئەمریكا راپێچی جەنگێكی دیكە بكات، تەنها بۆ ئەوەی خۆی لە زیندانیكردن بپارێزێت، بێ گوێدانە ئەنجامەكانی بۆ ئیسرائیل و سەرۆكی ئەمریكا.
عێراقچی، هۆشداریدا لە هەر هێرشێكی نوێ بۆ سەر وڵاتەكەی و ئاشكرایكرد، ئاگادار بن ئەوانیش هێشتا هەندێك ئەرك و كاریان هەیە كە ئەنجامیاننەداوە.