"ئەمریكا توانای هەییە لە هەر كاتێكدا بیەوێت هێرش بكاتەسەر ئێران"

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەنالی فۆكس نیوز دەڵێت، وڵاتەكەی توانا و دەسەڵاتی ئەوەی هەیە لە هەر كاتێكدا بیەوێت هێرش بكاتەسەر بنكەی ئەتۆمی كێوی كوڵنگ لە ئێران.
دووپاتیشی كردەوە، رەنگە واشنتۆن ناچار بێت ئەو شوێنە ئامانج بگرێت، و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكەش دەكرێت نزیكەی یەك سەعات بخایەنێت.
ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئێران لە پێگەیەكی باشی گفتوگۆكردندا نییە و ئابورییەكەی رووبەڕووی داڕمانی گەورە بووەتەوە، بەپێویستیشی زانی تاران بەپەرۆشەوە هەوڵی بەدەستهێنانی رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا بدات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لەپێناو رێگریكردن لە كەوتنی قوربانیی زیاتر و رزگاركردنی گیانی زۆرێك لە مرۆڤەكان، رێككەوتن لەگەڵ ئێران بە باشتر دەزانێت، ئەگەر دەرفەتی بەدیهێنانی هەبێت.
لە كۆتاییدا ئاشكراشیكرد، وڵاتەكەی لە پێگەی هێزی رەهاوە دانوستان لەگەڵ ئێران دەكات، و ئەمریكا توانای ئەوەی هەیە لە هەر كاتێكدا بە گونجاوی بزانێت كۆتایی بەم رووبەڕووبوونەوەیە بهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group