فەرەنسا تا چارەسەری سیاسی نەیاتەدی هێزەكانمان لە سوریا ناكشێنینەوە

11/01/2019 جیهان

 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وێڕای  جەختكردنەوە لە هەڵوێستی وڵاتەكەی بۆ پارێزراوبوونی كوردانی رۆژئاوا رایدەگەیەنێت، هێزی سەربازی فەرەنسا كاتێك لە سوریا دەكشێنەوە كە چارەسەرێكی سیاسی لەو وڵاتە بێتە دی.
ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە لێدوانیكیدا رایگەیاند، گرنگە سەلامەتی كوردەكان مسۆگەر بكرێت كە باشترین هاوپەیمانمانن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی لە بەرامبەر ئەوەی ئەمریكا بڕیاریداوە كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا بە هێواشی ئەنجام بدرێت، وتیشی پێدەچێت ئەمە لە ئاكامی ئەو فشارە جۆراوجۆرانە بووبێت كە كراونەتە سەر سەرۆكی ئەمریكا، لەوانەس فشاری فەڕەنسا.
لۆدریان سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانیشیان لە سوریا رایگەیاند، هەركاتێك چارەسەری سیاسی لەو وڵاتە بێتە دی هێزەكانیان دەكشێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group