هازارد دوا بڕیاری بە ریاڵ مەدرید راگەیاند

21/04/2019 وەرزش

نەوا
ئیدین هازارد یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی چارەنوسی خۆی یەكلاكردەوە و روو لە یانەی ریاڵ مەدرید دەكات.
بەگوێرەی رۆژنامەی "تیلی فوت"ی فەرەنسی بێت، هازارد رازی بووە بە ئۆفەری ریاڵ مەدرید و لە وەرزی داهاتوەوە دەبێتە یاریزانی یانەی شاهانە و ئیدارەی ئەو یانە ئیسپانییەی ئاگاداركردوەتەوە.
زینەدین زێدانی راهێنەری فەرەنسی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە وەرزی داهاتودا پلانەكانی بە تەواوەتی بگۆڕێت و پشت بە یاریزانی نوێ ببەستێت، تا ئەو ئەنجامە كارەساتبارانە راست بكاتەوە، كە لەم وەرزەدا تیمەكەی تێی كەوتبون.
یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەخوازێت لە رێی فرۆشتنی هازاردەوە بڕی 120 ملیۆن یورۆی دەستبكەوێت، بەتایبەت، كە گرێبەستی ئەستێرە بەلجیكییەكە تا 2020 بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group