نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێرزه‌وی سلێمانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌شاره‌زایانی ئاو له پارێزگای سلێمانی وۆركشۆپێكى بۆ رێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردان و پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی سازكرد و پسپۆڕێكى بواره‌كه‌ش هۆشدارى ده‌دات له به‌رده‌وامى لێدانى بیر له شاری سلێمانیدا.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌باس عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێرزه‌وی سلێمانی به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، وۆركشۆپه‌كه له چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پێكدێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م بریتییه له‌شێوازی نوێی به‌ڕێوه‌بردن بۆ ئاوی ژێرزه‌وی له سنووری پارێزگای سلێمانی كه ئیداره‌ی راپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها چۆنێتی پاراوكردنه‌وه‌ی حه‌وزه‌كانی ئاو و پاراستنیان له پیسبون و به‌زانستیكردنی كاركردن له‌م سێكته‌ره‌دا.
وتیشی "ته‌وه‌ری دووه‌م پێكدێت له به به‌هاكردنی ئاو، پێویسته به‌هایه‌كی بۆ دابنرێت، رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاو به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت و به‌شێكی سودی لێبینراوه له سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان، به‌ڵام هیچ به‌هایه‌كی بۆ دانه‌نراوه. به‌شێكی دیكه‌ی ۆركشۆپه‌كه پێكدێت له شێوازی گۆڕینی شێوه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی بیر، پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بێنه‌سه‌ر خه‌ت له گه‌ڵمان و سیستمێكی بۆ دابنرێت له رووی یاسایی و ئیداری و هونه‌ریه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته پێداچونه‌وه به رێنماییه‌كاندا بكرێت و به‌شێكی كۆن بون و خزمه‌تی سێكته‌ری ئابوری وڵات ناكه‌ن و پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به كار‌و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاویش، حسێن حه‌مه‌كه‌ریم وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئاو یه‌كێكه له سامانه گرنگ و نیشتمانییه‌كان و كاری سه‌ره‌كیمان دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی ئاوه، بۆیه له‌به‌رنامه و كارماندایه چۆن بتوانین زۆرترین ئاو گل بده‌ینه‌وه له رێگای به‌نداو و پۆنده‌وه، هه‌روه‌ها چۆن بتوانین پارێزگاری له‌ئاوی ژێرزه‌وی بكه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی رابردودا زیاده‌ڕه‌ویه‌كی زۆر كراوه‌ته‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌وی له رێگای هه‌ڵكه‌ندنی بیر به شێوازێكی نایاسایی، بۆیه یه‌كێك له هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌یه چۆن رێگری بكرێت له لێدانی بیر به‌شێوه‌ی نایاسایی، چونكه ئاوی ژێرزه‌وی سامانێكه په‌یوه‌سته به‌نه‌وه‌كانی داهاتوه‌وه و پێویسته بیپارێزین و به‌هه‌ده‌ری نه‌ده‌ین.
له‌لای خۆیشیه‌وه پێشه‌وا مه‌حمود شاره‌زا له‌بوارى هایدرۆجیۆلۆجی ئاوی ژێرزه‌وی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "له كۆی ئاوی شیرینی زه‌وی له 29%ی ئاومان له‌ژێرزه‌ویدایه و له 1% له رووباره‌كاندایه، ئاوی ژێرزه‌وی ده‌توانرێت له هه‌موو شوێنێك ده‌ستبكه‌وێت و ئاوه‌كه‌شی خاوێنتره له‌چاو ئاوی سه‌رزه‌وی، بۆیه پێویسته هه‌وڵبده‌ین ئاوی ژێرزه‌وی بكه‌ین به داهات، له ئێستادا بارودۆخه‌كه باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا به‌رده‌وام بێت و به قاچاغ بیر هه‌ڵبكه‌نین، ئاوی ژێرزه‌وی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و به‌ره‌و خراپبون ده‌ڕوات.