نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكرایكرد، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندینجار روبه‌ڕوى سوكایه‌تیكردن بونه‌ته‌وه‌و كۆتاجاریش له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكى به‌ریتانیه‌وه سوكایه‌تى به‌دایكیان كراوه، 220 كارمه‌ندى كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى له‌پارێزگاى به‌سڕه مانیان له كاركردن گرتوه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
ماڵپه‌ڕى "بغداد الیوم" له‌زارى كارمه‌ندێكى كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه‌وه ئاشكرایكردوه، كارمه‌نده عیراقیه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه له‌قه‌زاى زوبه‌یرى سه‌ربه پارێزگاى به‌سڕه مانیان له كاركردن گرتووه، چونكه چه‌ندینجار سوكایه‌تیان پێكراوه و كۆتا جاریش له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكى به‌ریتانیه‌وه سوكایه‌تى به‌دایكیان كراوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى كارمه‌نده عیراقییه‌كان ده‌ستیان به مانگرتن كرد، كه 220 كارمه‌ندن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركراون و ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌ڵێن "سوكایه‌تى به ژنانى عیراق قبوڵ ناكه‌ن".
به‌پێى وته‌ى ئه‌و كارمه‌نده سه‌ره‌تا چه‌ند كارمه‌ندێك سكاڵایان پێشكه‌شكردوه، به‌ڵام كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ده‌ركردوه و سزاى مادى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كارمه‌نده عیراقیه‌كاندا سه‌پاندوه‌و له موچه‌كانیانى بڕیوه.