سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا: هیچ به‌هایه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ترامپ دانانێین

09/10/2019 جیهان

نه‌وا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد ترامپ ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌نقه‌ره‌ هیچ به‌هایه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ترامپ دانانێت كه‌ سه‌باره‌ت به‌ داڕمانی ئابوریی توركیا كردبوی.
موسته‌فا شه‌نتوپ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له‌لێدوانێكدا تایبه‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ وتبوی "ئابوری توركیا ده‌ڕوخێنین"، شه‌نتوپ وتی، "پێمانوایه‌ لێدوانه‌كانی ترامپ په‌یوه‌سته‌ به‌ سیاسه‌تی ناوخۆیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه‌".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا راشیگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره‌ هیچ به‌هایه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ترامپ دانانێت و كه‌س ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا بكات.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له‌ وه‌ڵامی  تویتێكی سه‌رۆكی دۆناڵد ترامپ-دایه‌ كه‌ رایگه‌یاندبو "ئه‌گه‌ر توركیا سنوری خۆی سوریا تێبپه‌ڕێنێت، ئابورییه‌كه‌ی داده‌ڕوخێنین".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group