سلێمانی.. بەرەی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای كوردستان راگەیەنرا

09/10/2019

نەوا - رۆژیار سیروان - سلێمانی 
بەشێك لە چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی لەگەڵ نوێنەری كانتۆنی رۆژئاوای كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبونەوە بەمەبەستی دروستكردنی بەرەیەك بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای كوردستان و بریاردرا رێپێوانێك ئەنجام بدەن.
ئارام هادی نوینەری چالاكەوانی مەدەنی لە كۆنفڕانسێكی وتی، دوای ئەوەی كۆبوینەوە  بڕیارماندا بە دروستكردنی بەرەی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای كوردستان و چەند بریارێكماندا یەكێك لەوانە رۆژی پێنج شەممە كاتژمێر 3ی پاشنیوەرۆ لە شەقامی سالم رێپێوانێكی جەماوەری ئەنجام دەدەین بۆ بەردەم باخی گشتی  بەمەبەستی پشتیوانیكردنی هەموو پێكهاتەكانی رۆژئاوای كوردستان و هاوكات دژی ئەو هەڕەشە و داگیركاریەی سوپای دەوڵەتی توركیا و گروپە توندڕەوەكانی سەر بە وڵاتە. 
وتیشی ، چەندین بریاری ترمان داوە بەڵام ئەمە وەك دەستپێكێك لەبەر ئەوەی كاتەكە هەستیارە و نامانەوێت كات بكوژین و لە داهاتوودا پلاننامەی خۆمان بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group