ئەندامێكی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك هەوڵێكی دیكەی دژی كورد ئاشكرا دەكات

09/10/2019

نەوا-كاروان مەحمود 
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك  لە لیستی برایەتی رایدەگەیەنێت، بڕیاری راگرتنی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان هەوڵێكە لە دژی كورد لە پارێزگای كەركوك.
لەبارەی راگرتنی كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە رادیۆ نەوای راگەیاند، ئەوە هەوڵێكی سیاسییەوە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە نییە بەڵكو دژی كورد كراوە، ئەوان دەزانن كورد ژمارەی كورسیەكانی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك زۆرەو بەنیازی دانانی پارێزگاربوون بەوهۆیەوە ئەو بڕیارەیانداوەو ئەوەش زیاتر هەوڵی سوننەكانەو ئەگەر دۆخەكەش بەوجۆرە بەردەوامبێت رەنگە هەڵبژاردنیش دوابخرێت.
لەبارەی هەوڵی لایەنە كوردستانییەكان و ئاگادار كردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار، ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ رادیۆی نەوا وتی: "كورد زۆر ئاگاداری ئەو پرسانە نییە ئەوەتا لە رابردوو نەتوانرا پارێزگاری دیاری بكرێت و تائێستاش رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت و بودجە نەكراوە، كورد لەلایەن عیراق و وڵاتانی نێودەوڵەتی ژمارەیەكی بۆ دیاری نەكراوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group