نه‌وا
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، كه هێزه‌كانیان له سوریا دوو سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)یان له هێزه كوردییه‌كان وه‌رگرتوه.
له‌وباره‌یه‌وه میدیای ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، به‌ریتانین و سه‌ربه گروپێكن، كه ناویان لێنراوه "بیتڵز".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه، رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" و تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی "سی ئێن ئێن" باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی داعش بریتین له ئه‌لكساندا ئامون كوتی و شافی شێخ، كه ئه‌ندامی شانه‌ی له‌سێداره‌دان بوون له رێكخراوی داعشدا و به "بیتڵز" ناسراوه، ئه‌وانه به‌رپرس بون له سه‌ربڕینی بارمته‌كان، به‌تایبه‌تی بیانییه‌كان، له‌نێویاندا جیمس فولای رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتراستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی داعش براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سوریا. رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"یش ئاشكرایكردوه، ئه‌و دوو چه‌كداره براونه‌ته عیراق.