هونەرمەندێكی كورد بەشداریكردن لە ئاهەنگێكی توركیادا رەتدەكاتەوە

13/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
هونەرمەند مەروان حەمەخورشید بەشداریكردن لە كۆنسێرتێكی گەورەی توركیا رەتدەكاتەوە.
هونەرمەند مەروان حەمەخورشید، كە بە وتنی گۆرانییە ئاینییەكان ناسراوە، رایگەیاند، لە بەرانبەر داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە، بەشداریكردن لە كۆنسێرتێكی گەورەی توركیا رەتكردوەتەوە و هاوخەمی بۆ هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕیوە.
مەروان حەمەخورشید لە فەیسبوكی خۆیەوە وەك هاوسۆزی بۆ كوردانی رۆژئاوا دەڵێت:
دەنگ و سۆزم بۆ ئێوەیە ..
ناڵەی دەفم بۆ شیوەن و ژینی پڕ ناسۆی ئێوەیە
هاوارم هاواری ژین و فرمێسكی چاوی ئێوەیە
لە هەرجێیەك ئازار بدرێین ئاه و فوغانمان وەك یەكە
گریەی دڵمان بۆ وەتەنی بێ ساحێبمان
بۆ ئەوان و شەهیدان و خۆمان و هەموو ئێوەیە ..

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group