ترامپ: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا زۆر نەخۆشە و نزای بۆ بكەن

17/10/2019 جیهان

نەوا
ناكۆكیی نێوان بەرپرسانی ئەمریكا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا و ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا گەیشتوەتە رادەی سوكایەتیكردن بە یەكتری، بەشێوەیەك كە دۆناڵد ترامپ لە تویتەرەوە نانسی پیلۆسی بە نەخۆش وەسفبكات.
دوای ئەوەی لە كۆبونەوەیەكی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەركردەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، كە تایبەت بو بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا، پشێوی دروستبو و كۆبونەوەكە تەواونەكرا، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەرەوە وێنەیەكی كۆبونەوەكەی بڵاوكردەوە، كە تیایدا نانسی پیلۆسی بەپێوە وەستاوە و پەنجەی بۆ ترامپ درێژكردووە، ترامپ لەسەر وێنەكە نوسیوێتی، نانسی پیلۆسی پێویستییەكی زۆری بە یارمەتیی بەپەلە هەیە، بەو پێیەی كێشەیەك لە بەشی سەرەوەی لەشیدا هەیە، كە مەبەستی ترامپ مێشكی پیلۆسییە.
ترامپ راشیگەیاندوە "پیلۆسی لە كۆبونەوەكەی كۆشكی سپیدا داڕمابوو، زۆر جێی خەمبارییە، نوێژ و نزای بۆ بكەن، ئەو كەسێكی زۆر نەخۆشە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group