نه‌وا
به‌رپرسێكی توركمانه‌كان ده‌ڵێت "ئێستا له عیراقدا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ داوای نه‌هێشتن یان بچوككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكرێت، به‌ڵكو ناڕاسته‌وخۆیه".
ئازاد كوره‌چى سه‌رۆكى فراكسیۆنى میلله‌تى توركمان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رنامه‌ى "ئاراسته"ى رادیۆ نه‌وادا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له عیراقدا داواى نه‌هێشتن یان بچوككردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ناكرێت به‌ڵكو داواكه ناڕاسته‌وخۆیه. وتیشى "كاتێك ده‌ڵێن سیستمى حوكمڕانى بگۆڕدرێت، یهكێَك له هه‌نگاوه‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عیراقه، خه‌ڵك داوا ده‌كات سیستمى په‌رله‌مانى بگۆڕدرێت بۆ سیستمى سه‌رۆكایه‌تى، ره‌نگه بڵێن سیستمى فیدراڵى سه‌ركه‌وتو نه‌بوه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، كه ئێستا ده‌وترێت ده‌ستور له به‌رژه‌وه‌ندى كورد نوسراوه یان ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت زیاده‌یه.
هاوكات له‌به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌مین به‌كر راوێژكارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق ره‌خنه‌ى له سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرت و وتى "ته‌نیا له كاتى بودجه‌دا به‌غدایان بیرده‌كه‌وێته‌وه له‌كاتێكدا زیاتر روویان له ئێران و توركیایه".
وتیشى "له‌ماوه‌ى رابردودا زۆر هه‌وڵ هه‌بوه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مجاره به‌ره‌وپێشبچێت، ئه‌گه‌رچى داواكارى خه‌ڵك نییه و داواكارى لایه‌نه سیاسییه‌كانه، بۆیه به‌و هه‌مواركردنه هه‌م ئامانجى سیاسى خۆیان ده‌پێكن و هه‌م به خه‌ڵك ده‌ڵێن داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێكردن".