نه‌وا
ئێران و ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد به نێوه‌ندگیری سویسرا ئاڵ‌وگۆڕیان به دوو به‌ندكراو كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ژیائۆ وانگ توێژه‌ری به‌ره‌گه‌ز چینی كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكایه و له ساڵی 2016ه‌وه له ئێران به تۆمه‌تی سیخۆڕی ده‌ستگیركرابوو، ئازادكراوه و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا مه‌سعود سلێمانی مامۆستای زانكۆی ئازاد كردووه، كه ساڵی رابردوو به تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر تاران ده‌ستگیركرابوو.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا سوپاسی حكومه‌تی سویسرای كردووه كه له ئاڵوگۆڕی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌دا رۆڵی هه‌بووه.
به هه‌مان شێوه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی خۆی بۆ رۆڵی سویسرا، باسی له‌وه‌كردووه، كه ژیائۆ وانگ به‌خێزانه‌كه‌ی شاد بوه‌ته‌وه.