نه‌وا
به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه به‌شێكی زۆر له ده‌روازه‌ی به‌غدادی قه‌یسه‌ریی كۆنی كفری ڕووخا به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری قه‌زاكه‌ش باس له مه‌ترسیی رووخانی دوو به‌شی تری ده‌روازه‌كه ده‌كات.
عوبێد محه‌مه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كفری ڕاگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه، به‌شێكی زۆر له ده‌روازه‌ی به‌غدادی قه‌یسه‌ریی كۆنی كفری داڕووخاوه.
وتیشی: "قه‌یسه‌رییه‌كه سێ ده‌روازه‌ی هه‌یه، كه ده‌روازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و سلێمانی و به‌غدادن، ده‌روازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و سلێمانی له ساڵانی ڕابردوودا ڕووخاون و ته‌نها ده‌روازه‌ی به‌غداد ماوه‌ته‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش داڕووخا كه نزیكه‌ی 6 دووكان بووه".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێستا دوو به‌شی ده‌روازه‌ی به‌غدادی قه‌یسه‌رییه‌كه ماون و ئه‌وانیش به‌هۆی باران بارینه‌وه مه‌ترسیی ڕووخانیان زۆره".
قه‌یسه‌ریی كفری مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر دووكانی هه‌بووه و جگه‌له چه‌ندین خان و كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ی بیناسازیی ناوازه‌ی بۆ كراوه.