نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له مه‌ترسی پێنه‌دانی كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌وڵی باشكردنی ره‌وشی كاره‌با ده‌ده‌ن.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خواستی ئاشكراكردوه و رایگه‌یاندوه، له ئێستادا سێ هه‌زار و 580 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مدێت به‌ڵام خواست له‌سه‌ر كاره‌با شه‌ش هه‌زار مێگاواته.
باسی له‌وه‌شكردووه، له ئێستادا كاته‌كانی پێدانی كاره‌با له هه‌رێم به‌تێكڕا له‌نێوان 9 بۆ 12 كاتژمێردایه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاندووه: له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه توانراوه بڕی 250 مێگاوات كاره‌با له‌وێستگه‌ی خورمه‌ڵه و 150 مێگاوات كاره‌با له وێستگه‌ی خه‌بات بخه‌ینه ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی یه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی كاره‌با به‌سه‌ر شاره‌كاندا ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه: هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی شاره‌كان و پارێزگاره‌كان ئیمزایان كردوه كه دابه‌شكردنی كاره‌با له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه بێت.