نه‌وا
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان به‌و جۆره‌ی ئێستا و بێ گۆڕانكاری ریشه‌یی و نوێبونه‌وه له هه‌مو ئاسته‌كانیدا به‌تایبه‌تی له روی فكریه‌وه، ناتوانێت به‌رده‌وامبێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هۆشیار عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی، "خه‌ڵك ده‌یه‌وێ هێزێك هه‌بێت داكۆكی لێبكات، فشار بێت له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی، كه سڵناكه‌نه‌وه له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵك ده‌یه‌وێ هێزێكی جیاواز هه‌بێت كاك نه‌وشیروانیش گۆڕانی به‌و جیاوازیه‌وه دروستكرد، ئێستا جیاوازیه‌كانی گۆڕان و ئه‌وان به‌ره‌ونه‌مان ده‌چن، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان نوسیویشیه‌تی، "نه‌وشیروان مسته‌فا هێنده مه‌به‌ستی بو كه جیاوازبێ له (ینك و پدك) وتاری (ئێمه‌وئه‌وان)ی بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه فكریانه نوسی، له ڕوی شكلیشهوه دژی زۆر مه‌راسیم و رێوره‌سم بو كه هێزه‌كانی تر ده‌یانكرد، دوای وه‌فاتی ئه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه گه‌ڕابێته‌وه پێش 2009 جیاوازیه‌كان گۆڕان بۆ له‌یه‌كچون".
هۆشیار عه‌بدوڵا كه دژی به‌شداری گۆڕانبوو له حكومه‌ت له‌وباره‌وه له نوسینه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه:" هه‌مو لێدوان و قسه‌كانی ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان له سه‌ره‌تای دانوستانه‌كاندا ماوه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ست به‌وه‌ی گۆڕان شه‌ش مانگی وه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدان یا سه‌رپێخستنی چاكسازی داناوه، وا شه‌ش مانگه‌كه تێپه‌ری، ئایا قسه و سه‌رنج و رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێزانه چیه؟!ئه‌م كابینه‌یه چی له‌وانه‌ی پێش خۆی جیایه به‌تایبه‌ت له‌په‌یوه‌ست به شه‌فافیه‌تی داهاته نه‌وتی و نانهوتیهكان.