به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران حه‌وت ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندارده‌كه‌ن

28/01/2020 عێراق

نه‌وا
لە درێژەی خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و بە دیاریكراوی لە گۆڕەپانی خەللانی شاری بەغدا نارنجۆكێك هەڵدرایە ناو هێزە ئەمنیەكانەوە و بەهۆیەوە حەوت ئەندامی ئەو هێزانە برینداربون.
سەركردایەتی پرۆسەكانی بەغدا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، گروپەكان و خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی خەلانی و دەوروبەری بەردەوام لەحاڵەتی پێكداداندان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان و توندوتیژی بەكاردەهێنرێت، هێزەكانمان ئاستێكی باڵای دانبەخۆداگرتن پەیڕەو دەكەن و ئەركە ئەمنیەكانیان بۆ روبەڕوبونەوەی توندوتیژی پەیڕەودەكەن.
رونیشكراوەتەوە، لەكۆتا كاری توندوتیژیدا لە نزیك باڵەخانەی ئەمیندارێتی بەغدا، نارنجۆكێك هەڵدراوەتە ناو هێزە ئەمنیەكانەوەو بەهۆیەوە حەوت ئەندامی ئەو هێزانە برینداربون، كە لە پۆلیسی فریاكەوتنن.
سەركردایەتی پرۆسەكانی بەغدا داواش دەكات، سەرجەم خۆپیشاندەران كاری جدی بكەن بۆ ئاشكراكردنی ئەو گروپانەو هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بكەن بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و ناوچەی خۆپیشاندان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group