نه‌وا
لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت: "به‌نیگه‌رانییه‌كی قوڵه‌وه له‌و روداوانه ده‌ڕوانین و پێویسته هه‌رچی زووه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه".
راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا زیادی كردووه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه به‌كاری خۆیان هه‌ڵسن له‌پێناو پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتییاندا، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه له‌و روداوانه ده‌ڕوانین و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ین كه بوونه قوربانی ده‌ستی ئه‌م گرووپه تیرۆریستانه.
له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه پێویسته هه‌رچی زووه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ش لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه بكه‌ن و تاوانبارانیش به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن.
لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان
١٩ی شوباتی ٢٠٢٠